Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەیان وڵات داوای لێپێچینەوە لە بەرپرسیارانی کوشتنی خاشقچی دەکەن


پەیام 

ده‌یان وڵات داوا ده‌كه‌ن لێپێچینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس بكرێت.

له‌ 40ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤدا كه‌ له‌ شاری جنێڤی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 36 وڵات كه‌ 28 ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپای تێدایه‌، به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچیان كرد و داوایان كرد لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی تاوانه‌كه‌دا بكرێت.

(هاراڵد ئاسپێڵوند) نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاتی ئایسلاندا له‌ ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی 36 وڵاته‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ و وتی: "پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ (خێرا، كاریگه‌ر، پڕ ورده‌كاری، سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن و شه‌فاف بێت‌و لێپێچینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی تاوانه‌كه‌ش بكرێت".

ناوبراو بانگه‌وازیشی له‌ سعودیه‌ كرد ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی ڕابگه‌یه‌نێت.

209 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر