Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: دوای وەرگرتنی مووشەکی ئێس ٤٠٠ رێکەوتنی ئێس ٥٠٠ یش لەگەڵ روسیا دەکەین


پەیام 

(ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له‌ كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400ی ڕووسی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

له‌ میانی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا، سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس400ی ڕووسیه‌وه‌ وتی: كاره‌كانمان له‌و ڕووه‌وه‌ ته‌واو كردووه‌، هه‌رگیز پاشگه‌ز نابینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ رووسه‌كان ڕێككه‌وتووین، ده‌چینه‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شه‌وه‌‌و پێده‌چێت دوای ئێس 400، بچینه‌ ئێس 500یشه‌وه‌".

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و گوشارانه‌ی بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ كڕینی سیستمی مووشه‌كی ئێس400ی ڕووسی له‌ به‌رانبه‌ر پاتریۆتی ئه‌مریكی خراونه‌ته‌ سه‌ر توركیا، وتی: ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین‌و ڕووسیا ته‌واو بووه‌‌‌و پێویست ناكات ئیدی قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بكه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ كه‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كمان كرد له‌ سه‌ری سوور ده‌بین.

پێشتریش جێگری‌ سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند له‌ ته‌مموزی داهاتوودا یه‌كه‌م كاروانی مووشه‌كی ئێس400 له‌ ڕووسیا وه‌رده‌گرێت.

169 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر