Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگن ـی بواری‌ ئۆتۆمبێل سزا درا


پەیام 

كۆمپانیای (ڤۆڵكسڤاگن)ی بواری‌ ئۆتۆمبێل به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كردنی پێوه‌ره‌كانی پاراستنی ژینگه‌وه‌ سزا درا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: به‌هۆی پێشێلكاری له‌ زیاده‌ ده‌ردانی دووكه‌ڵ له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا، دادگای ژینگه‌ له‌ هندستان بڕی 71 ملیۆن‌و 39 هه‌زار دۆلار سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای (ڤۆڵكسڤاگن)ی ئه‌ڵمانی بواری‌ ئۆتۆمبێلدا سه‌پاند. 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، پێویسته‌ كۆمپانیای (ڤۆڵكسڤاگن) له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌و بڕه‌ سزایه‌ ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هندستان بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سزاكه‌ی (ڤۆڵكسڤاگن) به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی دوكه‌ڵی زیاتر ده‌رده‌دەن‌ و ده‌بنه‌ هۆی پیسكردنی ژینگه‌.

لای خۆیه‌وه‌، (ڤۆڵكسڤاگن) ڕه‌تیكرده‌وه‌ پێوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌گه‌ڕخه‌ری ئۆتۆمبێلی به‌نزین‌ و گازی پێشێل كردبێت‌ و ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاكه‌ پشت به‌ (تاقیكردنه‌وه‌ ‌و ڕۆیشتنی ڕێگا) ده‌به‌ستێت كه‌ هیچ پێوه‌رێكی دیارییكراوی نییه‌.

پێشتریش له‌ حوزه‌یرانی 2018 داواكاری گشتی شاری‌ (بڕاونشفایگ)ی ویلایه‌تی (سه‌كسۆنیای خواروو) له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ هه‌مان هۆكاری ژینگه‌یی فه‌رمانێكی سزادانی بۆ (ڤۆڵكسڤاگن) به‌ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌ركرد.

210 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر