Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌واڵی سه‌رله‌نوێ بنیتاننانه‌وه‌ی سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور له‌ئارادایه‌


پەیام 

ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن "كۆریای باكوور كار له‌سه‌ر بنیتانانه‌وه‌ی سه‌كۆی مووشه‌كیی (سۆهای) ده‌كات كه‌ ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر به‌ڵێنێك كه‌ به‌ ئه‌مریكای دابوو، له‌ناوی برد".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆریای باشوور ئاشكرای كرد كه‌ هاوسێ باكوورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامه‌.

له‌و باره‌وه‌، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌واڵی سه‌رله‌نوێ بنیتناتنانه‌وه‌ی سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور ڕاست بێت ئه‌وا له‌ (كیم جۆنگ ئۆن) بێ ئومێد ده‌بم.

دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان سه‌رۆكانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌ ساڵی ڕابردوو كه‌ تێیدا بڕیار درا كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی‌و سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی بێت، كۆتایی مانگی ڕابردووش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوانیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.

133 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر