Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆک.. بڕێک پارە لە پاداشتی کارمەندانی سەرسندوقی دەنگدان بڕدراوە


پەیام 

له‌ پارێزگای‌ دهۆك بڕ پاره‌یه‌ك له‌ پاداشتی‌ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سندووقی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕدراوه‌ و، به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ دهۆكی‌ كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: له‌به‌رانبه‌ر نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌لی‌ كۆمسیۆندا بووه‌.

دوای تێپه‌ڕبوونی (10) مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمسیۆن ده‌ستی‌ به‌  دابه‌شكردنی‌ پاداشتی كارمه‌ندانی ڕۆژی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگای‌ دهۆك كرد، كه‌ به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌كان بڕی 5 تا 10 هه‌زار دیناریان لێ‌ بڕدراوه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا ناوی هه‌ندێك كارمه‌ند له‌ لیستی ئه‌و پاداشته‌دا نه‌هاتووه‌ته‌وه‌.

یوسف سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ ناوه‌كانیان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانی وێستگه‌كانیان ڕه‌تكڕاوه‌ته‌وه‌. وتیشی‌: بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ هه‌ندێك كارمه‌ند بڕدراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌لی كۆمسیۆن له‌ وێستگه‌كانیانه‌وه‌ نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.

370 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر