Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بە پاساوی نەزانین لە ئیش و کار، کۆمپانیایەک مووچەی ٤٠ کارمەندی شارەوانی بڕیووە


پەیام 

بەهۆی واژۆکردنی گرێبەستێک لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتدا بۆ پێدانی مووچەی ژمارەیەک کارمەندی وەزارەتەوە، دوو مانگە مووچە بەو کارمەندانە نەدراوە. 

40  فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بۆ پەیام باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌ پێی گرێبه‌ستێك له‌ نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌تدا واژۆكراوه‌، مووجه‌ و ئه‌ركه‌كانیان بۆسه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت گواستراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئیش و كاری كۆمپانیاكه‌ نازانن، له‌ مووچه‌كانیان بێ به‌شكراون و دوو مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

په‌یام په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ كرد به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بده‌ن. 

لایخۆشیه‌وه‌ سه‌ربه‌ست قادر به‌ڕیوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی به‌ په‌یامی راگه‌یاند: گرفته‌كه‌ دوولایه‌نه‌ و كۆمپانیا و فه‌رمانبه‌ره‌كانیش له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌من و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له‌ نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكه‌ واژۆكراوه‌و په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانییه‌وه‌ نییه‌.

269 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر