Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خوشکانی کۆمەڵ: یادی ٨ـی مارس لە کاتێکدایە ئافرەتان ژیانێکی ئاسودە و ئارامیان نییە


پەیام 

به بۆنه‌ی 8ی‌ مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه‌، سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی‌ كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووە: ئافره‌تان به‌ به‌رچاوی وڵاتانی زلهێز و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی دوور له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

دەقی بەیاننامەکە:

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

دایكان و خوشكانی ئازیز

به‌ بۆنه‌ی 8ی‌ مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان  گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ژنانی جیهان به‌ گشتی و ژنانی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین.

ئه‌م ساڵ له‌ كاتێكدا ئه‌م یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تان به‌ به‌رچاوی وڵاتانی زلهێز و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی دوور له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شه‌ جیاكراوه‌كانی كوردستان، دوژمنانی ئایین و گه‌ل و نیشتمان بێ ڕه‌حمانه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كه‌سانی بێ تاوان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ساڵانه‌ ڕێژه‌ی توندووتیژییه‌كان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌.

مه‌خابن  ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌ بۆ ئافره‌تان دابین بكه‌ن. به‌هۆی قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان، ساڵ به‌ ساڵ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ دیارده‌ی توندووتیژی به‌ هه‌موو شێواز و جۆره‌كانیه‌وه‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌.

وه‌ك ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان و، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبی و تایبه‌تیه‌كان وه‌لا بنێن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بكه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها باری ژیانی دایكان و ئافره‌تانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان باش بكرێ و، ئافره‌تان به‌ مافی ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن و به‌شداریی كارایان له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان پێ بكرێ.

له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێین: ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر دۆخی خه‌ڵك به‌ گشتی و دۆخی ئافره‌تان به‌ تایبه‌تی.

سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی‌ كوردستان
           3/8/2019

277 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر