Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمیی له‌ رووسیا به‌ كرێ ده‌گرێت


پەیام 

هیندستان به‌مه‌به‌ستی به‌كرێگرتنی ژێرده‌ریاییه‌كی نوێی ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ رووسیادا گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن. 

به‌پێی هه‌واڵێكی NavyRecognation هیندستان و رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیوده‌لهی سێییه‌م ژێرده‌ریایی هێرشبه‌ری ئه‌تۆمیی به‌ بڕی سێ ملیار دۆلار له‌ مۆسكۆ به‌ كرێ بگرێت.

ژێرده‌ریاییه‌كه‌ ناوی چاكرا-٣یه‌ و پێیویسته‌ تا ساڵی ٢٠٢٥ له‌ ئاوه‌كانی هندستاندا ده‌ستبه‌كاربێت و لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌لای ئه‌و وڵاته‌ بمێنێته‌وه‌.

چاكرا-٣ ده‌توانێت تا قووڵایی ٣٥٠ مه‌تر به‌ خێرایی ٣٠ میلی ده‌ریا دابه‌زێت و ٧٣ كه‌س له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبگرێت. 


476 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر