Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەندروستی هەولێر لێکۆڵینەوە لە بازرگانیکردن بە ئەندامێکی نێرینەی پیاوان دەکات


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە بە هەماهەنگی دادگای داواکاری گشتی، بڕیاردرا ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری یاسایی وەربگیرێت سەبارەت بە هەواڵی گوایە (بازرگانی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەندامێکی نێرینەی پیاوان دەکرێت). 

ئاماژەی بەوەشکرد گواستنەوەی ئۆڕگانەکانی لەشی مرۆڤ پێویستە لەلایەن لێژنەی یاسایی تایبەتمەندەوە بە بەشداری لایەنە پەیوەندارەکان ڕەزامەندی لەسەر بدرێ ئینجا ئەنجام بدرێت.

وتویشیەتی بەدەر لەو ڕێکارە کردارەکە تاوانێکی گەورەیە و بەدواداچوون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە.

داوایش لە هاوڵاتیان دەکات کە هەر هاوڵاتیەک زانیاری لەو بارەیەوە هەیە دەتوانی دەزگا پەیوەندارەکانی لێ ئاگادار بکاتەوە.

700 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر