Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەحمەد حاجی رەشید: لەم مانگەوە عێراق بەشە بوودجەی تەرخانکراوی ھەرێم رەوانە دەکات


پەیام 

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: عێراق لەم مانگەوە بەشە بوودجەی تەرخانکراوی ھەرێم رەوانە دەکات و چاوەڕوان دەکەین لە دوای ١٥ی ئەم مانگەوە و بەپێی ئەو خشتەیەی دیاری کراوە دەستپێبکات. 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەحمەدی حاجی رەشید ئاماژەی بەوەکرد: "پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەی لە بوودجەدا تەرخانکراوە بریتییە لە مافی ھەرێمی کوردستان لە قەرەبوکردنەوەی فەرمانبەران و بڕەکەی بریتییە لە پێنج ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار دینار، ئەوەش ئەگەر دابەشی بکەیت بەسەر ١٢ مانگەکەدا ئەوا دەکاتە ٤٥٤ ملیار دینار لەگەڵ بوودجەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە بوودجەی وەزارەتی بەرگری تەرخانکراوە بریتییە لە ٦٨ ملیار دینار".

باسی لەوەشکردووە: "وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگرتووە کە ئەم مانگە ئەو بڕە پارەیە بنێرێت، چاوەڕوان دەکەین لە دوای ١٥ی ئەم مانگەوە و بەپێی ئەو خشتەیەی دیاری کراوە ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردن".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ھیچ مەرجێک نییە بۆ رەوانەکردنی بڕە بوودجەی ھەرێم جگە لە داشکاندنی پارەی ئەو بڕە نەوتەی دیاری کراوە ھەرێم رەوانەی دەرەوەی بکات.

هاوکات جەختیکردەوە:"بۆ ئەمساڵ ھەرێم چانسی ئەوەی ھەیە ئەو بوودجەیە بەو شێوەیە رەوانە بکرێت، ساڵی داھاتوو پێویستی بە رێکەوتنی نوێ ھەیە، چونکە کۆمەڵێک رێکەوتن کراوە بۆ گومرگ و رسومات و یەک لەوانەی ساڵی داھاتوو رێکەوتنی لەسەر دەکرێت پرسی نەوتە".

403 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر