Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هادی عامری: ئه‌مریكا به‌ ئاشكرا ده‌ست له‌ پرسی كارگێڕی كه‌ركووك وه‌رده‌دات


پەیام 

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌ ئاشكرا ده‌ست له‌ پرسی كارگێڕی كه‌ركووك وه‌رده‌دات 

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه‌ هاوكات یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش  له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ئاشكرا ده‌ست وه‌رده‌داته‌ پرسی كه‌ركووك، كه‌ ناوچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.

عامری وتیشی پرسی كه‌ركووك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی باڵیۆزخانه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نها له‌ رێگای گفتوگۆوه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه‌ قبوڵ ناكه‌ین هیچ باڵیۆزخانه‌یه‌ك ده‌ست له‌و كێشه‌یه‌ وه‌ر بدات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: تا ئێستا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی عامری نه‌داوه‌ته‌وه‌.

186 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر