Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ به‌رگری توركیا: هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كوردەکان نییە


پەیام 

(خولوسی ئاكار) وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ خوشك‌و برا كورده‌كانمان هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌، ئه‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری درۆیه‌ كه‌ گوایه‌ كورده‌كان ئامانجی سوپای توركیان، تاكه‌ ئامانجی ئێمه‌ تیرۆریستانن.

وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ میانی میوانداریی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ هۆشداریی دا له‌ شكاندنی ئاگربه‌ست له‌ ئیدلب له‌لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه‌ ‌و وتی: ئه‌گه‌ر بێتو هێرشه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت‌و كۆچ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، پێمانوایه‌ كۆچی سێ ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار له‌ دانیشتوان ته‌نها به‌ توركیا و ئه‌ورووپاوه‌ ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌گاته‌ ئه‌مریكاش. 

ئه‌و وتیشی: له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێكی نه‌ژادییدا، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوشك‌و برا كورده‌كانمان، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌، ئه‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری درۆیه‌ كه‌ گوایه‌ كورده‌كان ئامانجی سوپای توركیان.

وه‌زیری‌ به‌رگری توركیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامیشه‌وه‌ دڵنیایی دا كه‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌وێ ده‌بن.

160 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر