Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: بەنداوی دیکە لە کوردستان دروستدەکەین


پەیام 

وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق به‌ڵێنی په‌ره‌پێدانی به‌نداوه‌ گه‌وره‌كانی كوردستان‌و دروستكردنی به‌نداوی دیكه‌ش ده‌دات.

(جه‌مال عادلی) وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان پلانمان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌نداوه‌ گه‌وره‌كان‌و دروستكردنی چه‌ندین به‌نداوی دیكه‌ هه‌یه‌.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی به‌ گشتی‌و شاره‌كانی خواروو، به‌ تایبه‌تی به‌سره‌یشی دڵنیا كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كاریان كردووه‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی پێویست تاوه‌كو هاووڵاتیان بۆ هاوینی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌، نه‌بنه‌وه‌.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له‌ لێدوانێكیدا له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاو له‌ عێراق‌و پلانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ دوا ‌و له‌باره‌ی هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌ و فوراته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی عێراقن، وتی: كێشه‌ی ئاو له‌ عێراق به‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران چه‌ند رێكه‌وتنێك ئه‌نجام بدات بۆ دیارییكردنی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ دیجله‌ و فوڕات‌و ئه‌و جۆگه‌له‌ ئاوییانه‌ی دیكه‌ كه‌ عێراق و توركیا و ئێران پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

1026 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر