Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەواوی حكومه‌تی فنله‌ندا دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی چاكسازی ئه‌نجام بدات ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌


پەیام 

حكومه‌تی فنله‌ندا دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی چاكسازی ئه‌نجام بدات ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

حكومه‌تی فنله‌ندا به‌ سه‌رۆكایه‌تی (یوها سیبیلا)، دوای ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیستمی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكات، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی فنله‌ندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: (یوها سیبیلا) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پێنج هه‌فته‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانیی كه‌ بڕیاره‌ له‌ 14ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆمار كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت سه‌رۆك كۆمار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی قبوڵ كردووه‌.

بڕیاره‌ حكومه‌تی (یوهان سیبیلا) تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ وه‌ك حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت.

177 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر