Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا ئەو رۆژنامەنوسانە دەخاتە ژێرچاودێرییەوە هەواڵ لەسەر کۆچبەران دەکەن


پەیام 

له‌ ئه‌مریكا ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن، خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری نهێنییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ناوخۆی ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، زیاتر له‌ 50 رۆژنامه‌نووس له‌ ئه‌مریكا كه‌ چاودێری كۆچبه‌رانی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاستیان ده‌كرد له‌ سه‌ر سنوور، له‌گه‌ڵ ئه‌و چالاكوانانه‌ی مافی كۆچبه‌ران ده‌پارێزن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی هه‌واڵیان له‌سه‌ر كۆچبه‌رانی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست كردوه‌و، ئه‌و چالاكوانانه‌شی مافی كۆچبه‌ره‌كان ده‌پارێزن له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ هه‌واڵگرییان له‌سه‌ر كراوه‌و، پێده‌چێت لێپێچینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

له‌ مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی ڕابردوه‌وه‌، ڕۆژانه‌ به‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌ ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌ون، زۆربه‌شیان له‌ڕێی مه‌كسیكه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌چن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی په‌رپرسانی ئه‌مریكای لێكه‌وتۆته‌وه‌.

233 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر