Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینەوەیەکی نوێ: لاوازی بیرو هۆش کاریگەری لەسەر تەندروستی دەم و دان هەیە


پەیام 

لاوازی هۆش‌و بیر لای كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌م‌و ددان به‌جێده‌هێڵێت.

توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی هۆشداری داوە له‌وه‌ی لاوازی هۆش‌و بیر و په‌ی بردن لای‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌ خراپ به‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌مدا ده‌شكێته‌وه‌‌و مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ددانه‌كانیش زیاتر ده‌كات.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆلێژی پزیشكیی ددان له‌ زانكۆی (لیدز) له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ وه‌رزنامه‌یه‌كی زانستییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌، چاودێری چوار هه‌زار و 416 كه‌سی پێگه‌یشتووی به‌ریتانیا كراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو 50 ساڵیه‌وه‌ بووه‌‌و ده‌ركه‌وتووه‌ "ڕێژه‌ی له‌ده‌ستدانی ددان‌ و خراپی ته‌ندروستی ده‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ كرداری بیر و هۆشی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌".

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆشی مرۆڤ به‌ كه‌وتنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ كاریگه‌ر ده‌بێت، به‌شێك له‌ به‌ساڵاچووه‌كان تووشی چوونه‌وه‌یه‌ك‌ و بچووكبوونه‌وه‌ی مێشك ده‌بن كه‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر یه‌كێك له‌ شێوه‌كانیه‌تی.

154 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر