Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر سنووری نێوان هیندستان و پاكستان فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی كه‌وته‌ خواره‌وه‌


پەیام 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هیندستانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌سه‌ر سنووری نێوان پاكستان و هیندستان، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هیندستان له‌ جۆری میگ-21 كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

له‌به‌شێكی راگه‌یه‌نراوەكه‌دا هاتووه‌، ڕوداووه‌كه‌ له‌ شاری بیكانه‌ری نزیك سنووری پاكستان له‌ پارێزگای راجاستان بووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ش له‌ كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شتی رۆتینیدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی ئاسمانییه‌وه‌ فڕیوه‌، توانیویه‌تی خۆی هه‌ڵبداته‌ خواره‌وه‌ و رزگاری ببێت و، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن  فڕۆكه‌كه‌ به‌هۆی پیاكێشانی باڵنده‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كاتی فڕیندا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌. 

374 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

بابەتی زیاتر