Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران داوا له‌ سووریا ده‌كات قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌

په‌یام

ئێران داوا له‌ سووریا ده‌كات قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌و، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ باكووری ئه‌و ولاَته‌ ده‌بێته‌ كاره‌سات بۆ ناوچه‌كه‌.


حیشمه‌تولاَ فه‌لاَحه‌تپیشه‌، سه‌رۆكی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌نجوومه‌نی ئێران، له‌ لیدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هاریكاری سالاَنێكی زۆری نێوانیان، له‌ئێستادا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د قه‌رزاری زۆری ئێران بووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رپرسانی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و قه‌رزه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

وتیشی: پێشتریش نوێنه‌ری ئێران له‌كاتی چاوپێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریادا رایگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ هی خه‌ڵكی ئێرانه‌ و، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ كه‌مترین ماوه‌دا بدرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه‌: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئێران پشتگیری له‌ دانوستانه‌كانی ناخۆی سوریا ده‌كات، چونكه‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ باكووری ئه‌و ولاَته‌ ده‌بێته‌ كاره‌سات بۆ ناوچه‌كه‌.


408 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر