Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانوستانه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان چین‌و ئه‌مریكا به‌ره‌وپێش چوون

په‌یام

چین رایده‌گه‌یاند: گفتوگۆ و دانوستانه‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌پێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

(وانگ یی) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی چین وتی: له‌مدواییانه‌دا، گفتوگۆ و دانوستانه‌ بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ دیوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێی خۆشحاڵیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

له‌میانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ڕاوێژكاری سیاسی له‌ په‌كینی پایته‌خت، (وانگ یی) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسییدا وایگوت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی چین وتیشی: ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌ پرسی سه‌ره‌كیی هاریكاری هاوبه‌شیی نێوان واشنتۆن‌و په‌كین داده‌نرێن.
وتیشی "ساڵی ڕابردوو قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا ‌و چین 630 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌".

به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی چین گرفته‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی‌و ئه‌مریكا له‌ بواری‌ بازرگانییدا له‌ ڕێگه‌ی به‌رده‌وامییدان به‌ گفتوگۆ له‌ چوارچێوه‌ی "ڕێزی دوو سه‌ره‌" و "مه‌رجی هاوتا" چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

78 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر