Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قایمقامیەتی هەولێر: هەرکەسێک نرخی شتومەک بەرزبکاتەوە بەتوندیی سزا دەدرێت

په‌یام

قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، هەر کەسێک نرخی شتومەک بەرزبکاتەوە لێی قەبوڵ ناکرێت و بە توندیی سزا دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ٩ ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاویکردووەتەوە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هۆشداری داوەتە بازرگان و فرۆشیاران کە نرخی کاڵا و شتومەک بەرز نەکەنەوە، هەركەسێکیش سەرپێچیی بکات بەپێی یاسا بە توندترین شێوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سەرجەم لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە بەوردیی چاودێریی بازاڕ دەکەن.

هه‌روه‌ك قایمقامیەتی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، له‌ هەر شوێنێک گۆڕانکاریی لە نرخەکاندا کرا ئاگاداریان بکەنەوە بۆ گرتنەبەری رێکاریی یاسایی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ قایمقامیەتی هەولێر دوو ژماره‌ی‌ مۆبایل خراوه‌ته‌ڕوو تاوه‌كو هاوڵاتییان له‌و رێگه‌یه‌وه‌په‌یوه‌ندی بكه‌ن كه‌ بریتییه‌له‌: ( 07502224466 ، 07502224488)

راگەیەندراوەی قایمقامیەتی هەولێر پاشئەوە هات دوێنێ هەینی (٨ی ئازاری ٢٠١٩) حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتن و کۆتاییهاتنی بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانى راگەیاند.

175 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر