Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤه‌نزوێلا.. ته‌زووی كاره‌با، ته‌له‌فۆن و هێڵی ئینته‌رنێت پچڕاوه‌

په‌یام

ماوه‌ی 24 كاتژمێره‌ سه‌رتاسه‌ری ڤه‌نزوێلا دووچاری پچرانی ته‌زووی كاره‌با بووه‌ و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ وای بۆ ده‌چێت ئه‌و رووداوه‌ بۆ تێكچوونی ته‌زووی كاره‌با بگه‌ڕێته‌وه‌. 

جگه‌ له‌ پچڕانی كاره‌با له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هێڵی ئینته‌رنێتیش به‌رده‌ست نین و به‌مهۆیه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كان كراوه‌ته‌ پشوو و فه‌رمانگه‌ گشتیی و تایبه‌تییه‌كانیش خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ناكه‌ن. 

نیكۆڵاس مادورۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ و گه‌وره‌ به‌رپرسانی دیكه‌ هۆكاری پچڕانی كاره‌با بۆ تێكچوونی گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای ڤه‌نزوێلا ده‌گه‌رێننه‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌ داگیرساندنی مۆلیده‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شی هاووڵاتیان ده‌كرێن. 


366 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر