Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاڵیبان: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باسی حكومه‌تی ئه‌فغانستان‌و ئاگربه‌ست نه‌كراوه‌

په‌یام

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌ سازكردنی گفتوگۆی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و ئاگربه‌ست له‌و وڵاته‌ نه‌كردووه‌.

زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ قه‌ته‌ر سازیكردووه‌ وتی‌ "له‌م قۆناغه‌ی ئێستا كۆبوونه‌وه‌ و دانوستانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر ورده‌كاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی رێگریكردن له‌وه‌ی خاكی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لاماری به‌كارنه‌هێندرێت، گفتوگۆ ده‌كرێت".

زه‌بیحوڵڵا موجاهید ئاشكراشیكردووه‌ ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ ره‌هه‌ندی سیاسی تایبه‌ت به‌ ناوخۆی ئه‌فغانستان هه‌یه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مریكاوه‌ نییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، نه‌خراونه‌ته‌ به‌رباس.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكداكه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو كه‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌ دۆحه‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر، قۆناغی باشی بڕیووه‌.

87 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر