Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌مریكا زۆرترین جیاكاریی به‌رامبه‌ر موسڵمانه‌كان ئه‌نجامده‌درێت

په‌یام

له‌ راپرسییه‌كی نوێدا كه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پێكهاته‌ ئاینییه‌ی زۆرترین جیاكاریی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، موسڵمانه‌كانن.

له‌ راپرسیه‌كدا كه‌ كۆمپانیای زه‌ هێڵ له‌گه‌ڵ پۆتاڵی هه‌واڵی هاریس بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ مسوڵمانان له‌ ئه‌مریكا به‌ ره‌و ڕووی جیاكاری زۆر ده‌بنه‌وه‌.

راپرسییه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌زار و سێ ده‌نگده‌ری تۆماركراو ئه‌نجامدراوه‌، له‌سه‌دا 85ی به‌شداربووان پێیانوایه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا موسڵمانه‌كان به‌ره‌وڕووی زۆرترین جیاكاریی ده‌بنه‌وه‌. 

راپرسییه‌كه‌ له‌دوای وته‌كانی ئیلهان عومه‌ر یه‌كه‌م ژنه‌ نوێنه‌ری موسڵمانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا كه‌ قسه‌كانی‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی‌ ئیسرائیل مشتومری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ ئه‌مریكا مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ئیلهان عومه‌ره‌وه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسلام-ئه‌مریكاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ ئه‌مریكا ئیسلامۆفۆبیا روو له‌ هه‌ڵكشانه‌. 

284 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر