Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سكرتێری گشتیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌

په‌یام

سكرتێری گشتیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌.  

هێزه‌ر ویڵسن سكرتێری گشتیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ تاكه‌ به‌ربژێره‌ كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی تێكسس ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر بێتو له‌ ده‌نگدانی كۆتاییدا ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا له‌ رۆژی 1ی ئایاره‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری پۆستی سكرتێری گشتیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان ده‌بێت. 

ده‌ستله‌كارێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌یمس ماتیس وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ویڵسن نزیك ترین كه‌س بووه‌ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای پێبدرێت.

165 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر