Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گران كردنی نرخی كاڵاو شتوومەك لە بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێم قەدەغەده‌كرێت

په‌یام

قایمقامیەتی سەیدسادق لە ئاگادارییەكدا، ڕایگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لەگرانفرۆشی، ئاگاداری سەرجەم بازرگان و كاسبكارانی سنووری قەزاكەمان دەكەینەوە، بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێ گۆڕانكاری لەنرخی كاڵا و شتوومەك بكرێت و ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كەسێك سەرپێچی بكات بەپێی یاسا بەتوندترین شێوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر و شوێنەكەی دادەخرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرجەم لیژنەكانی قایمقامیەتی سیدسادق و ئاسایش و پۆلیس ڕاسپێراون، كە بە وردی چاودێری بازاڕ بكەن.

قایمقامیەتی سەیدسادق داواش لە هاووڵاتیان دەكات هاوكار بن بۆ ڕێگری كردن لەو دیاردەیەو ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری لەنرخەكاندا كرا ئه‌وا له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م ژمارانه‌وه‌        
 ( ٠٧٧٣٢٦٤٨٣٠٠ -  ٠٧٥٠١٨٥٥١٢١  -  ٠٧٥٠١٥٠٧٠٩٠) په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.

پێشتریش لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا هەریەك لە قایمقامیەتی سلێمانی و قایمقامیەتی هەولێر بڕیاری قەدەغەكردنی گرانفرۆشیان لە بازاڕ داو ئه‌مه‌ش پاش راگه‌یاندنی‌ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە.

209 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر