Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەڕووداوێکی تەقەکردندا لەبازاڕی هەڵەبجە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


په‌یام

شه‌وی رابردوو‌ كاتژمێر، (12 )،  9-3-2019 له‌ ناو بازاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا، كه‌ هه‌ردووكیان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی  كوردستانن، تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌ برینداری ده‌سگیرده‌كرێت. 


رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی  ئاراسته‌ی په‌یام كراوه‌ ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.


كاتژمێر 21ی شه‌وی رابردوو 9-3-2019 له‌ ناو بازاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ئه‌نجامی شه‌رو و ته‌قه‌كردن دووكارمه‌ندی پۆلیس به‌ ناوه‌كانی (ا ج ح) ته‌مه‌ن 35 ساڵ پیشه‌ی كارمه‌ندی بنكه‌ی پۆلیسی شه‌هید سه‌ركار دانیشتووی گه‌ره‌كی بامۆك و (ب ص ق) ته‌مه‌ن 32 ساڵ و پیشه‌ كارمه‌ندی پۆلیسی پاسه‌وانییه‌كان له‌سه‌ر میلاكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دانیشتووی گه‌ره‌كی شێح ئیسماعیل، گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن،تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ش به‌ناوی (ا ن ا) ته‌مه‌ن 32 ساڵ پێشمه‌رگه‌ له‌ هێزه‌كانی 70 دانیشتووی گه‌ره‌كی كانی شێخ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ به‌ برینداری ده‌سگیر ده‌كرێت، به‌ پێی ماده‌ی یاسای (406) به‌ندكراوه‌ و لیكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.




431 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر