Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری لەبەرزبوونەوەی نرخ دەدات



سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە دووكندارەكان، كە نرخ بەرز نەكەنەوە و ئەگەریش هاڵاتیان هەر نرخ بەرزبونەوەیەكیان بینی لیژنەكەیان ئاگاداربكەنەوە.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پێشتر و ئێستا و داهاتوش بەردەوام لیژنەكانیان چاودێری بازاڕ دەكەن و ڕێگری دەكەن لەوەی بەهەر بیانویەكەوە نرخ بەرزببێتەوە.

وتیشی:”گرنگە هاوڵاتی ئەوە بزانێت، كاتێك ئەو پارەیەی دێتە دەست، بەلێشاو ڕوونەكاتە بازاڕ و خواست لەسەر كاڵاكان زۆر نەكات، بەجۆرێك بازاڕ بشێوێنێت “.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەم سیستمی پاشەكەوتە وانەیەكی فێری موچەخۆران كردبێت، كە ئەو موچەیەی حكومەت بۆی پاشەكەوت كردوون، لەمەودوا موچەخۆر خۆی پاشەكەوتی بكات و قورساییەكی زۆر نەخەنە سەر بازاڕ، بۆئەوەی خواست زۆر نەبێت و نرخ بەرزنەبێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وەكرد، هەر كەسێك نرخ بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت و هاوڵاتیانیش ئەگەر بەرزبونەوەی نرخیان لەهەر شوێنێك بینی پەیوەندی بە لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە بكەن، لەڕێگەی پەڕەی قائیمقامیەتی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك یان پەیوەندی بكەن بە ژمارە 100، یان ژمارە مۆبایلی 07708677777، یان سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەن لەبەرامبەر باخی گشتی.

334 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر