Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زەریف: ئەمریکا گوشاری خستووەتەسەر عێراق


په‌یام 


بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ سەردانی سەرۆككۆماری ئێران بۆ عێراق، ئێوارەی رۆژی شەممە 9/3/2019 وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە بەغدا، محەممەد جەواد زەریف، لە  لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دەڵێت: ئەمریکا گوشاری خستووەتەسەر عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت.


محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ سەردانی سەرۆككۆماری ئێران بۆ عێراق، ئێوارەی رۆژی شەممە 9-3-2019 گەیشتە بەغدا.


 وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "بەداخەوە ئەمریکییەکان گوشاردەخەنەسەر عێراق کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، لە کاتێکدا خەڵکی ئێمە خزمن و پەیوەندییان پێکەوە هەیە، پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی سنوورییان هەیە، بازرگانی ئێمە لەگەڵ عێراق، یەکێکە لە فراوانترین بازرگانییەکان، چۆن ئەمریکییەکان دەیانەوێت ئەوە بەسەر عێراقدا بسەپێنن کە واز لەو بازرگانییە پڕقازانجە بهێنن".


هه‌روه‌ها زەریف وتی:" ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێن کە هاوبەشییەکی زۆریان هەیە لە سنوور، جوگرافیا، فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان بۆیە هیچ وڵاتێک بۆی نییە دەستوەربداتە پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە". 


سەبارەت بە سەردانەکەی رووحانی بۆ عێراق، كە بڕیارە رۆژی دووشەممە 11-3-2019 سەردانی عێراق بكات زەریف وتی: سەرۆککۆماری ئێران لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق جگە لە بەغدا سەردانی نەجەف و کەربەلاش دەکات و لەگەڵ سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.


هاوكات حەسەن رووحانی، سەرۆككۆماری ئێران ئومێدی خواست لە میانی سەردانەكەی بۆ عێراق چەند رێككەوتنێكی گرنگ واژۆبكات. هەروەها سەعد جەواد قەندیل، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئێران جەختیكردەوە، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ سەرخستنی سەردانەكەی رووحانی بۆ عێراق".

327 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر