Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەكێتی بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات

په‌یام 


پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێ‌ پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەیان ناوی پەرلەمانتارانیان بۆ لیژنە هەمیشەییەكان رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن. هه‌روه‌ها وتیشی: رێواز فایەق بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات.



زیاد جەبار، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە خۆی ‌و هەریەك لە پەرلەمانتاران رێواز فایەق ‌و لوقمان وەردی سەردانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، ناوبراو وتیشی:"سەردانەكە بۆ رادەستكردنی ناوی ئەندامانی فراكسیۆنی سەوزە بۆ لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی کوردستان".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەمڕۆ بكرێت ‌و تایبەتیش بێت بە دابەشكردنی ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنە هەمیشییەكاندا "ئەوا رێواز فایەق بەشداریی ئەو كۆبوونەوەیە دەكات".

پێشتر بەهۆی رێكنەكەوتنی یەكێتی ‌و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارانی یەكێتی بەشداری ئەو دانیشتنەیان نەكرد كە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی لیژنەی یاسایی ‌و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی سازیكرد.

139 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر