Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چی بكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆر بەكارهێنانی خوێ‌؟


ئاماده‌كردنی: نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین
 

ئاشكرایە كە كۆمەڵگەی مرۆیی شاهیدی زیادبوونی ڕێژەی گیان لە دەستدانی لەناكاوی مرۆڤەكانە لەسەردەمی ئێستادا، ئەوە شتێكی چاوەڕوانكراوە كە نەوەی داهاتوو  زیاتر ڕووبەڕووی حاڵەتە كۆنترۆڵنەكراوەكانی گیان لەدەستدان دەبنەوە، زیاد بەكارهێنانی خوێ‌ مەترسی گەورەی بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست كردووە. 


ئەوەی گرنگە بزانرێت  ئەوەیە كە چی دیكە چارەسەر بە دەركردنی بڕیار و یاسا نابێت، بەڵكو پێویستی بە هەنگاوی كرداری هەیەو  بە كردار پێویستە بەرەنگاری  ببینەوە، كردارەكانیش لە چەند ڕوویەكەوە دەبن، لەوانە:


 
1. حكومەتەكان و كاربەدەستان پێویستە ئەولەویەت بدەن بە تەندروستی هاوڵاتییەكانیان، بە پابەندبوونیان بە گرتنەبەری ڕێكاری توند  بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زۆر بەكارهێنانی خوێ‌.


2. پێویستە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی خۆراك پابەند بن و پابەند بكرێن بە كەمكردنەوەی  بەكارهێنانی بڕی خوێ‌، لە خۆراكەكانیاندا.


3. ڕێكخراوەخێرخوازیەكان و لایەنەتەندروستیەكان پێویستە بە كردار  ڕێنمایی بە هاونیشتمانیان بدەن كە بڕی خوێی پێویست زیاتر بەكارنەهێنن و وشیاریان بكەنەوە سەبارەت بە مەترسییەكانی بەكارهێنانی خوێ‌ بۆ تەندروستی مرۆڤ.


4. لەسەر ئاستی تاكەكەسیش، پێویستە هاوڵاتیان هوشیاربن و بە كردار ڕووبەڕووی مەترسییەكە ببنەوە، بۆنمونە :


 
ـ بە ناردنی پەیام بۆ كۆمپانیاكانی خۆراك و داوایان لێبكەن كە بەكارهێنانی خوێ‌ كەمبكەنەوە لە بەرهەمەكانیاندا.


ـ هەروەها نامە و پەیام بنێرن بۆ نوێنەرانی حكومەت و داوایان لێبكەن كە ستراتیژی بەهێز بەكاربهێنن بۆ  كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ‌ لەبەرهەمە خۆراكیەكاندا.


ـ هەروەها لەڕێگەی ڕووبەروو وە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە، هانی ئەندامانی خێزانەكانیان و هاوڕێیان  بدەن كە ئیتر كاتی ئەوەیە واز لە بەكارهێنانی خوێ‌ بهێنن.




لە پێناو تەندروستی گشتییدا  و بەم كردارانە و بە هاوكاری هەمووان دەتوانرێت تاڕادەیەكی باش ڕێگە بگیرێت لە زیاد بەكارهێنانی خوێ‌، بەمەش  كۆمەڵگە تەندروستتر دەبێت.




لە بابەتی داهاتوودا باس لەو مەترسییە تەندروستییانە دەكەین كە بەهۆی زیاد بەكارهێنانی خوێ‌ ڕوودەدەن.


 


كەمكردنەوەی  بەكارهێنانی خوێ‌ = تەندروست بوونی زیاتر.

223 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر