Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەبەر ئەم سودانە مەعدەنوس بکەرە ئاو و بیخۆرەوە


په‌یام ـ ته‌ندروستی


چەندین سەدەیە مەعدەنوس بەکاردێت، بەھۆی تایبەتمەندییەکانییەوە بۆ چارەسەر بەتایبەت کاتێك لەسەر سکی ناشتا بخورێتەوە و چەندین سودی ھەیە. 
لەوانە:


١. چارەسەری گرفتەکانی گورچیلە و بۆری میز دەکات وەک بەردی گورچیلە، ھەوکردنی گورچیلە، کۆبونەوەی خوێ لەشانەکانی لەش، گورچیلە و میزەڵَدان، رێگرە لەقەتیسبونی ئاو لەشانەکانی لەشدا. 


٢. مێشک و ژیری زیاد دەکات و بیرچونەوە ناھێڵێت.
٣. رێژەیەکی زۆری بیتاکارۆتینی تێدایە کەگرفتی وەک رەبۆ، ھەوکردنی جومگەکان و رۆماتیزم ناھێڵێت، بەسوودە بۆ چارەسەری پەتا. 
٤. ڤیتامین سی و ئەی تێدایە و دژە ئۆکسانە و دژە رەگەئازادەکانە بۆ رەقبونی خوێنبەرەکان و شەکرە و قۆڵۆن بەسوودە. 
٥. رێژەیەکی زۆری کالیسیۆمی تێدایە کەرۆڵی کاریگەری ھەیە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و ددان. 
٦. دەوڵەمەندە بەفۆلیک ئەسید کەچارەسەری ئەنیمیا دەکات، پارێزگاری تەندروستی دڵ ومولولەکانی خوێن دەکات، مەترسی رەقبونی خوێنبەرەکان و جەلتە ناھێڵێت.


٧. چارەسەری زراو و جگەر دەکات.
٨. کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر گەدە و ریخۆڵە قەبزی ناھێڵێت.
٩. کاریگەری گەورەی ھەیە بۆ پێست و شێدار و درەوشاوەی دەکات، چارەسەری پەڵە و زیبکەی لاوێتی دەکات.
١٠. دژە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانە. 
١١. مێشک و خانەکانی بەھێز دەکات و بینایی باش دەکات.
١٢. گیراوەی مەعدەنوسی کوڵاو قژ دەدرەوشێنێتەوە و بەھێزی دەکات، بێخی سەر بەھێز دەکات ، رێگرە لەقژروتانەوە.
١٣. گەدە بەتەواوی پاک دەکاتەوە، دەم و ددان پاکتر دەبێ، بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت بەتایبەت دوای خواردنی پیاز.

1346 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر