Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆکەیەکی ئەسیوپی تێکشکا و 157 سەرنشینی گیانیان لەدەستدا


په‌یام 


فڕۆکەیەکی ئەسیوپی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-3-2019) تێکشکا، سەرجەم ئەو کەسانەی لەنێویدابوون، گیانیان لەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی ئەسیوپی بە 149 سەرنشینەوە تێکشا، ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەڵێت "لە قوڵایی دڵەوە پرسە ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین".
فڕۆکەکە سەربە هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا بوو، لە ئەدیس ئەباباوە بەرەو نایرۆبی پایتەختی کینیا کەوتبووە رێ و دوای تەنیا شەش خولەک لەفڕینی، تێکشکا.


فڕۆکەکە 149 سەرنشین و هەشت ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو، هەتاوەکو ئێستا هۆکاری تێکشکانەکەی نازانرێت و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی کراوەتەوە. 

310 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر