Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گواردیۆلا له‌ باره‌ی چوونی بۆ یوڤێنتوس روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام ـ سپۆرت


پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی رایگه‌یاند، هه‌واڵی چوونی بۆ یوڤێنتوس هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه‌.


له‌ دوو رۆژی رابردوودا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له‌ ئیتالیاوه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتوس رێككه‌وتووه‌ هاوینی داهاتوو مه‌شقی تیپه‌كه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام گواردیۆلا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵێنه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر واتفۆرد له‌ پرێمه‌رلیگ گوتی: "دوو ساڵی دیكه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتیدا ماوه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یانه‌كه‌م جێناهێڵم، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ده‌رمبكه‌ن.


گواردیۆلا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه‌ دڵته‌نگه‌ به‌ هه‌واڵه‌کە و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌كرا رۆژنامه‌وانان له‌ رێگه‌ی خۆی، یان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، یاخود یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه‌ راستیی هه‌واڵه‌كه‌ وه‌ربگرن.


قسه‌كانی گواردیۆلا له‌لایه‌ن بی بی سییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ دڵته‌نگه‌ به‌ هه‌واڵه‌كه‌ له‌به‌ر ماسیمیلیانۆ ئالێگریی راهێنه‌ری یوڤی و گوتیشی: "تاوه‌كو دوو وه‌رزی دیكه‌ ناچمه‌ یوڤێنتوس".


گواردیۆلای ته‌مه‌ن 48 ساڵان، له‌ 2016دا مه‌شقی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی وه‌رگرتووه‌ و هێشتا 2 ساڵی دیكه‌ش له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه‌.

434 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر