Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. لە هەفتەیەکدا ٢٤ رووداوی‌ هاتوچۆ روویانداوە


په‌یام ـ سلێمانی




بەپێی ئامارێکی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ لەماوەی‌ هەفتەیەکدا ٢٤ ڕووداوی‌ هاتوچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە و بووەتە هۆی‌ گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی‌.



بەڕێوبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌، لە ئامارێکیدا بڵاویکردەوە، لەماوەی‌ هەفتەی‌ رابردوودا لە سلێمانی‌ و ئیدارەی‌ راپەڕین و گەرمیان و قەزاکانی‌ دوکان و چەمچەماڵ و کۆیە و دەربەندیخان ٢٤ ڕووداوی‌ هاتووچۆ ڕوویانداوە.


ئاماره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌: بەهۆی‌ ئەو ڕووداوانەوە سێ هاووڵاتی‌ گیانیان لە دەستداوە و ١٥ هاووڵاتیش برینداربوون.


ئەوەش لەکاتێکدایە هەر بە پێی ئامارێکی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ لە ساڵی‌ ٢٠١٨دا  ٢٢٤ کەس بە ڕووداوەکانی‌ هاتوچۆ  لە سلێمانی‌ گیانیان لەدەستداوە.

245 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر