Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. 15 لیژنە هەمیشەییەكەی په‌رله‌مان بۆ فراكسیۆنه‌كان دیاریكران

په‌یام

لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەكشەممە 10-3-2019 ـی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكان بەسەر 15 لیژنە هەمیشەییەكەی پەرلەماندا دابەشكران. پارتی ‌و سۆسیالیست پێكەوە زۆرینەی كورسی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە كە 69 كورسییە ‌و كەمترین كورسیش بۆ فراكسیۆنی ئازادی بووە كە 2 كورسییە.

فراكسیۆنی یەكێتی وەك دووم لیستی براوەی هەڵبژاردن 30 كورسی لە لیژنە هەمیشەییەكاندا هەیە ‌و گۆڕان 18، نەوەی نوێ‌ 12‌، كۆمەڵ 11، یەكگرتوو 8‌، توركمان 6 ‌و مەسیحییەكانیش 9 كورسییان بۆ دیاریكرا.

 15 لیژنە هەمیشییەكەی په‌رله‌مان بریتین له‌ لیژنه‌كانی‌ (یاسا، دارایی، پێشمه‌رگه‌، كشتوكاڵ، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، شه‌هیدان، په‌یوه‌ندییه‌كان، ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كان، شاره‌وانی‌، رۆشنبیری، ده‌ستپاكی‌ـ ئه‌وقاف، كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌).

بەپێی ماددەی 28 لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان هەر پەرلەمانتارێك دەتوانێ‌ لە دوو لیژنەی هەمیشەیی ئەندام بێت، هەر لیژنەیەكیش نابێت لە 5 ئەندام كەمتر ‌و لە 11 ئەندام زیاتری هەبێت.


148 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر