Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیاترله‌ 327 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌سه‌ر سنوری توركیا - يۆنان ده‌ستگیركران

په‌یام

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، زیاتر له‌ 327 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌ پارێزگای ئه‌درنه‌ له‌سه‌ر سنوری توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان و بولگاریا، ده‌ستگیركرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور 327 كۆچبه‌ریان ده‌ستگیركرد، كه‌ ده‌یانویست به‌ شێوه‌ی نایاسایی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، پاكستانی، جه‌زائیری، مه‌غریبی، فه‌ڵه‌ستینی، سووری، به‌نگلادیشی، میسری، ئه‌فغانی و كۆنگۆیی بوون.

دوای ده‌ستگیركردنیان، كۆچبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له‌ پارێزگای ئه‌درنه‌ كران به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست.


169 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر