Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه‌ سزای زیاتر به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلادا بسه‌پێنێت

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێویست بكات یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه‌ سزای زیاتر به‌سه‌ر ڤه‌نیزوێلادا بسه‌پێنێت.

هێیكۆ ماس باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ گرنگه‌ گوشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا زیاد بكرێت و ئاماده‌یی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشی خسته‌روو بۆ سه‌پاندنی‌ سزای زیاتر به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلادا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتیشی "قبوڵی ناكه‌ن نیكۆلاس مادورۆی‌ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، یاری به‌ كات بكات و پشتیوانییان بۆ خوان گوایدۆ نه‌گۆڕه‌".

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌ قسه‌ی كردوو وتی‌ "ئه‌مه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌ڕووداوی خاشقجی-یه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سعوودیه‌ و ئیمارات هاوكار نه‌بوون له‌ قۆناغی ئاشتیی یه‌مه‌ندا".

70 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر