Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆیه‌.. به‌تۆمه‌تی كێشانی‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر 72 كه‌س ده‌ستگیركران

په‌یام 

ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 72 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی كێشان و بازرگانی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌  كۆیه‌ رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ كۆیه‌ 72 تۆمه‌تباری ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون و به‌ دوای 40 داواكراوی تریشدا ده‌گه‌ڕێن.

وته‌بێژی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌ كۆیه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ له‌ كۆی ئه‌و 72 تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیر كراون، دوو كه‌سیان ژنن، 22 كه‌سیان ره‌وانه‌ی دادگای تاوان كراون، هه‌روه‌ها 35 تۆمه‌تباریش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان زیادیكردووه‌.

206 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر