Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدڕاڵی: دایك له‌پێشتره‌ بۆ به‌خێوكردنی منداڵ له‌پاش جیابوونه‌وه‌

په‌یام

دادگای فیدڕاڵی عێراق تانه‌یه‌كی دژی یاسای باری كه‌سێتی ده‌رباره‌ی به‌خێوكردنی منداڵ ڕه‌تكرده‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌، دایك له‌پێشتره‌ بۆ به‌خێوكردنی منداڵ له‌پاش جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد.

ئه‌یاس ساموك، وته‌بێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاندووه‌ دادگای فیدراڵی به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌ دادوه‌ره‌كان پاش تاوتوێكردن و دادبینی به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوایه‌ك دژی بڕگه‌ی 1 ی مادده‌ی 57 ی یاسای باری كه‌سێتیی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراوی تایبه‌ت به‌ به‌خێوكردنی مناڵ كه‌ تۆماركرابوو.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دادگا پشتیوانی له‌یاساكه‌ كردووه‌ كه‌ مافی به‌خێوكردنی مناڵ له‌ حاڵه‌تی هاوسه‌رگیریی و جیابوونه‌وه‌شدا ده‌دات به‌دایك به‌مه‌رجێك زیان له‌سه‌ر مناڵه‌كه‌ دروست نه‌كات و پێیوایه‌ دایك له‌ پێشتره‌ بۆ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی منداڵ به‌ده‌ر له‌ململانێی خاوه‌ن كێشه‌كان و سكاڵاكه‌ هیچ پشتیوانییه‌كی ده‌ستوریی نییه‌.

جێی باسه‌ له‌و تانه‌یه‌ی دژی یاساكه‌ تۆماركرابوو داواكرا دوای جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد منداڵ به‌ هاوبه‌شی هه‌ردوولا به‌خێوبكرێت نه‌ك ته‌نها دایكه‌كه‌.

380 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر