Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ڵبه‌ندی 8ی كۆمه‌ڵ، پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ ڕاپه‌ڕین له‌ دانیشتووانی‌ سۆران ده‌كات

په‌یام

مه‌ڵبه‌ندی (8)ی سۆرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی، پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ ڕاپه‌ڕین له‌ دانیشتووانی‌ ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌وروبه‌ری ده‌كات و، ده‌ڵێت: دوای ده‌یان ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی، جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سۆرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیدا هاتووه‌ "28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ڕۆژی 9ی‌ ئازاری‌ 1991 دا، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی‌ خه‌لیفان و له‌ ڕۆژی 10ی‌ ئازاریشدا خه‌ڵكی ته‌واوی ده‌ڤه‌ری حه‌وزه‌ی سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌رده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس و ته‌وقی كۆیلایه‌تی و زنجیری زیندانه‌كان شكاند".

مه‌ڵبه‌ندی‌ سۆرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "له‌ ئه‌نجامی‌ ڕاپه‌ڕین، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا، به‌ڵام مه‌خابن جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا ڕاپه‌ڕین و سه‌روماڵی خۆیان كرده‌ قوربانی، دوای ده‌یان ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی هێشتا به‌دی نه‌هاتووه‌ و، به‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان نه‌گه‌شتوون".


هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ساڵیادی‌ ڕاپه‌رینیشدا ده‌ڵێت "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هێشتا ده‌یه‌وێ به‌ عه‌قڵیه‌تی حیزبی و سه‌رده‌می شاخ وڵات به‌ڕێوه‌ ببات، هه‌ر بۆیه‌ سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دواكه‌وتووی وای دروستكردووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خۆیان و بنه‌ماڵه‌ سیاسییه‌كانیان، بووه‌ته‌ نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان".
له‌ كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه‌ "له‌م یاده‌ مه‌زنه‌دا درود بۆ گیانی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تیش ئه‌و ڕۆڵه‌ دیندار و خواناسانه‌ی له‌ ڕیزی هێزه‌كانی ڕابوونی ئیسلامی كه‌ له‌ ڕاپه‌ڕیندا ڕۆڵی گه‌وره‌ و گرنگیان هه‌بووه‌ و، ئه‌م ئازادییه‌ی ئێستاشمان به‌رهه‌می به‌رخودان و گیانبازیی ئه‌و جوامێرانه‌ و هاوڕێكانیانه‌".


96 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر