Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌نزوێللا.. به‌هۆی‌ پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با 15 نه‌خۆش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

په‌یام

ڕێكخراوی (هاوپه‌یمانیی ڕێكخراوه‌كان له‌ پێناو مافی ژیان‌و ته‌ندروستی) له‌ فه‌نزوێللا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی ڕابردوودا 15 نه‌خۆشی گورچیله‌ به‌هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با و له‌كاركه‌وتنی له‌سه‌دا 95 یه‌كه‌كانی شۆردنه‌وه‌ی گورچیله‌وه‌، گیان له‌ده‌ستداوه‌.

پچڕانی كاره‌با له‌ زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی فه‌نزوێللا ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌پێی قسه‌ی كۆمپانیای كاره‌بای نیشتمانیی له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی بۆ سه‌ر وێستگه‌ی (سیمۆن بۆلیڤار)ی كارۆئاوی، ڕوویداوه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌ (خوان گوایدۆ)ی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هۆكاری‌ پچڕانی كاره‌با بۆ "خراپی به‌ڕێوه‌بردن"ی كه‌رتی كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی (نیكۆڵاس مادۆرۆ)وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

ژماره‌ی‌ دانیشتووانی فه‌نزوێللا 30 ملیۆن كه‌سه‌ ‌و به‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت‌و ماوه‌یه‌كه‌ شه‌ڕی ساردی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له‌ نێوان (مادۆرۆ) ‌و (گوایدۆ) به‌رده‌وامه‌.

142 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر