Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی‌ مردنی‌ 11 كۆرپه‌وه‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ تونس ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌

په‌یام

مردنی ژماره‌یه‌ك كۆرپه‌ی تازه‌ له‌دایكبوو له‌ نێو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومییدا وه‌زیری‌ ته‌ندروستی تونسی ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كرد.

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌‌و هه‌ینی ڕابردوو 11 منداڵی تازه‌له‌دایكبوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی له‌دایكبوون له‌ پایته‌ختی تونس گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی ڕابردوو (عه‌بدوڕه‌ئوف شه‌ریف) وه‌زیری‌ ته‌ندروستی تونس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد‌و سه‌رۆكیش قبوڵی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌‌و گیانله‌ده‌ستدانی 11 كۆرپه‌كه‌ دیار نییه‌، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا "ده‌رزی به‌سه‌رچوو" بۆ منداڵه‌كان به‌كارهێنراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ڕایگه‌یاند:َ "بۆگه‌نبوونی خوێن"ی قوربانییه‌كان بووه‌ته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی خوێن‌و دواتر گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كان.

ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی 11 منداڵی كۆرپه‌له‌ كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ نێو هاووڵاتیان‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانی تونس لێكه‌وته‌وه‌‌و یه‌كێك له‌ ڕۆژنامه‌كانیش به‌ "تاوانی ده‌وڵه‌ت" گوزارشتی لێ كرد.

188 جار خوێندراوەتەوە
10/03/2019

بابەتی زیاتر