Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌سبه‌ینێ شوێنگره‌وه‌كه‌ی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ سوێندی‌ یاسایی ده‌خوات

‌په‌یام 


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی‌ ئاگادار كردووه‌ كه‌ بڕگه‌یه‌كی‌ بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/3/12 زیاد كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك (فراكسیۆنی یه‌كێتی)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ رێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌ سوێندخواردنی پاڵێوراو (راهی ره‌هبه‌ر ئیبراهیم) له‌ شوێنی ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه‌ سوێندی یاسایی نه‌خواردووه‌".

راهی ره‌هبه‌ر ئیبراهیم له‌ قه‌واره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، له‌ شوێنی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سوێندی‌ یاسایی ده‌خوات و ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتار.

له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا كه‌ رۆژی‌ 30ی‌ ئه‌یلولي ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵەبانی وه‌ك سه‌رۆك لیست 182  هه‌زار و 551 دەنگی‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام نه‌چووه‌ په‌رله‌مان.

3277 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر