Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاس راهێنەری‌ داهاتوی‌ ریاڵ ئاشکرا دەکات


په‌یام ـ سپۆرت



رۆژنامەی‌ ئاسی‌ نزیک لە یانەی‌ ریاڵ مەدرید، ئاشکرایکردوە کە پێرێزی‌ سەرۆکی‌ یانەی‌ شاهانە گرێبەستی‌ راهێنەری‌ نوێی یانەکەی‌ یەکلاکردۆتەوەو بەمنزیکانە بەشێوەیەکی‌ فەرمی‌ ناوی‌ راهێنەری‌ داهاتوی‌ شاهانە ئاشکرا دەکرێت.


رۆژنامەی‌ ئاس بە پشت بەستن بە وتەکانی‌ کالدیرۆن ئاشکرایکردوە کە فلۆرەنتینۆ پێرێز بە شێوەیەکی‌ فەرمی‌ لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ رێکەوتوە بۆ سێ وەرز ببێتە راهێنەری‌ یانەی‌ ریاڵ مەدرید و بە موچەی‌ سڵانەی‌ 17 ملیۆن یۆرۆ.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی‌ ئاشکرایکردوە کە بەمنزیکانە گرێبەستی‌ ئەو راهێنەرە رادەگەیەنرێت و بە دڵنیایەوە بۆ وەرزی‌ داهاتو ئەرکی‌ بوندیادنانەوەی‌ ریاڵ مەدرید دەکەوێتە ئەستۆی‌ ئەو راهێنەرە پورتوگالیە.
پێشتر جۆزێ مۆرینیۆ بۆ ماوەی‌ سێ ساڵ و لە نێوان 2010 بۆ 2013 ئەرکی‌ راهێنەرایەتی‌ کردنی‌ یانەی‌ ریاڵ مەدریدی‌ گرتە دەست و تیمێکی‌ تۆکمەو بەهێزی‌ بۆ یانەکە بونیاد نایەوە.

849 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر