Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی فه‌ڵه‌ستین دیاریكرا

په‌یام

مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، له‌ دوای دوو مانگ، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی فه‌تحی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین راسپارد.

حوسێن شێخ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی فه‌تح، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د ئشتییه‌ ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهاێنانی حكوومه‌ت، هیوای سه‌ركه‌واتنی بۆ خواستوه‌ له‌ خزمه‌تكردنی فه‌ڵه‌ستین. 

ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح، له‌ كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، به‌هۆی شكتسهێنانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ حكوومه‌تێكی نوێ له‌ رێكخراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین پێكبهێنرێ و یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی فه‌تح وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌ڵبژێردرێت.


205 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر