Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق 12 ملیۆن یۆرۆی نه‌وتی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن وه‌رده‌گرێته‌وه‌

په‌یام

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (12) ملیۆن یۆرۆی له‌ ئیسپانیاوه‌ راگه‌یاند كه‌ به‌های كۆمه‌ڵێك بارهه‌ڵگری نه‌وتی (31)ساڵ له‌مه‌وبه‌ری عێراقه‌ كه‌ بۆ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئیسپانی دابینكراوه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی (11) ملیۆن و (915) هه‌زار و (440) دۆلاری راگه‌یاند وه‌ك به‌های ئه‌و ژماره‌ بارهه‌ڵگره‌ نه‌وته‌ی (31) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان (عێراق- ئیسپانیا) بۆ ئه‌و وڵاته‌یان دابین كردوه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بلۆك كرابوو.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ورده‌كاری دۆسیه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ئه‌نجامدراوه‌.


278 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر