Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. له‌ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی‌ 2016 ه‌وه‌ 511 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون

په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند له‌سه‌روبه‌ندی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ساڵی 2016 ه‌وه‌ تاكو ئێستا 511 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون.

سڵێمان سویللۆ  وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا 511 كه‌س ده‌ستگیركراون و 30 هه‌زارو 812 كه‌س هێشتا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رونیشكردووه‌ته‌وه‌ 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌كاره‌كه‌یان ده‌ركراون و زیاتر له‌ پێنج هه‌زاری دیكه‌ له‌كاره‌كانیان سڕكراون.

سڵێمان سویللۆ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا كارمه‌ندی ئه‌منی و دادوه‌ری و مامۆستای زانكۆیان تێدایه‌.  


76 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر