Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌م ساڵح: په‌یوه‌ندی نێوان عێراق‌و ئێران به‌رده‌وام‌و زیاتر ده‌بێت

په‌یام

پاشئه‌وه‌ی‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته‌ به‌غدادی پایته‌ختی‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق‌ كۆبویه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.

به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان عێراق‌و ئێران په‌یوه‌ندی مێژووییه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت‌و له‌داهاتوودا زیاتر ده‌بێت.

له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا حه‌سه‌ن روحانی وتی له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندی ئابووری نێوانمان باشتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌پرۆژه‌ی بانكی‌و رێگاوبان و سنووره‌كان و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری كاره‌با و وه‌به‌رهینان و هاتووچۆ و نه‌وت و غاز.

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی سیاسی ‌نێوان هه‌ردوو ولاَت روحانی وتی ئێمه‌ له‌ پشتی سوپا و خه‌ڵكی عێراق بووين له‌دژی تیرۆرو ده‌خوازین پێكه‌وه‌بوونمان له‌گه‌ڵ عێراق له‌دژی هیچ لایه‌ك نه‌بێت، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌ بێت.

رۆحانی‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ عێراق وڵاتیكی ئارام بێت و ئارامی عێراقیش گه‌ره‌نتی ئارامی ناوچه‌كه‌یه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی‌ و شانده‌كه‌ی ئێران بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی بالاَی عێراق كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

161 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر