Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق له‌ ڕیزبه‌ندیی حه‌وته‌مین وڵاته‌ له‌ جیهاندا كه‌ چه‌ك هاورده‌ ده‌كات

په‌یام

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ جیهانیه‌كان، عێراق له‌ ڕیزبه‌ندیی حه‌وته‌مین وڵاته‌ له‌ جیهاندا كه‌ چه‌ك هاورده‌ ده‌كات.

دامه‌زراوه‌ی‌ ستۆكهۆڵم بۆ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌ی ئاشتی‌ له‌سه‌ر كرینی‌ چه‌ك و پێداویسته‌ سه‌ربازییه‌كان راپۆرتێكی بلاَوكرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ ولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ سه‌دا 30ی چه‌كی جیهان ده‌كڕن.

به‌پێی ڕیزبه‌ندی دامه‌زراوه‌كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سعوودیه‌ له‌ كڕینی چه‌ك به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت، چونكه‌ له‌ سه‌دا 12ی چه‌كی جیهان ده‌كڕێت له‌ دوای ئه‌ویش هیندستان دێت كه‌ له‌سه‌دا نۆ و پۆینت پێنجی چه‌كی جیهان ده‌كڕێت.

له‌ رێزبه‌ندییی دامه‌زراوه‌كه‌ وڵاتی عێراق به‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت،‌ چونكه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2014 تاوه‌كو 2018 عێراق به‌ بڕی حه‌وت و پۆینت سێی چه‌كی هاورده‌ كردوه‌.

170 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر