Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق

په‌یام

ئه‌مریكا ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كان.

میدیا جیهانیه‌كان بلاَویانكرده‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌كاریكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق بكات له‌ڕێگه‌ی ئیسرائیل و ئه‌رده‌ن-وه‌، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌سه‌ر سنوری عێراق-سوریا.

به‌پێی زانیاریه‌كان هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداو و ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیش له‌ هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی رۆمانیا و بولگاریا، ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ نزیك له‌ ئێران.

ئاژانسه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ رۆژی 8ی مارس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه‌ و نیگه‌رانی ئه‌مریكای له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕیووه‌ و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌وه‌ پێراگه‌یاندوه‌.

281 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر